كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٣ی خوره‌م ئاباد له ئۆستانی لۆرستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی ٧ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری و وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی ڕایانگه‌یاندووه كه “پاش تێپههڕینی پتر له ٧ مانگ، هێشتا هیچ حهقدهستییهكیان پێنه‌دراوه و شاره‌داریش له‌جیات جێبه‌جێ كردنی خواستی كرێكاران، ڕایگه‌یاندووه كه هیچ پاره‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه نییه”.