كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ربه‌ندی سه‌ره‌خس له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤ مانگ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م مه‌عده‌نه و گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له هاوكاره‌كانیان، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی مه‌عده‌ن هه‌ڵنه‌گیراوه و كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده كه هه‌ركامیان ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه، له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چاو‌ڕێی كرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی مه‌عده‌نن. شایانی باسه، ئه‌و كرێكارانه كه قه‌رارداده‌كانیان ڕووی له كۆتاییه مه‌ترسی ده‌ركرانیان له‌سه‌ره و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌م ژماره‌یه له كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.