کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ئیلام

اعتراض کارگران شهرداری ایلام

 

كرێكارانی شاره‌داریی ئیلام ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له‌ به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری ڕژیم له‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ ماوه‌ی ٤ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه‌ و هه‌ر كاتێك كه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌یگیری مۆتاڵباته‌كانیان سه‌ردانی شاره‌داریی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شاره‌داریی به‌ بیانووی له‌كار كه‌وتنی هه‌ژماری ئه‌م ناوه‌نده‌ و نه‌بوونی بودجه‌، خۆ له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌بوێرێت.