كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نجیل ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی شاریی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٤٠ كرێكار له به‌شی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نجیل كار ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئهوهیكهی له مه‌یدانی “تهكاوهران”ی ئه‌مشاره ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانمان چه‌ندین جار به‌دواداچوونمان كردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسانی شاریی به‌ره‌وڕوو بووینه‌ته‌وه و له كرده‌وه‌دا هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كان هه‌ڵنه‌گیراوه. ده‌شڵێن: په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان پێكهێناوه.