كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به دزی به‌رپرسان و دابین نه‌كردن ماڵ له لایه‌ن ئه‌م شیركه‌ته‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز له به‌رامبه‌ر بینای شار‌داریی تاران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له‌ئاست پێنه‌دانی بودجه‌ی ٧٥ میلیارد تمه‌نی كه ساڵی ٨٧ به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی ماڵ دیاری كرابوو ناڕازیین و ده‌ڵێن: ٩٥ له‌سه‌دیان له مافی هه‌بوونی مهسهكهن بێبه‌شن. ده‌شڵێن: به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێ ماڵ و قیمه‌تی مه‌سكه‌ن به تایبه‌ت له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی پووڵ له ئێران، له بارودۆخێكی دژواری گوزه‌راندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و زیاتر له جاران به‌ره‌و ناوچه‌كانی په‌ڕاوێزی شار كۆچیان كردووه.