نزیكه‌ی ٤٢ كرێكاری پڕۆژه‌ی به‌نداوی شاری بیجاڕ له ئۆستانی گیلان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان و هه‌روه‌ها ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شیركه‌تی په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له كۆتایی مانگی گه‌ڵارێزانی ئه‌مساڵ پێنج كه‌س له هاوكارهكانیانی به بیانووی پێویست نه‌بوون پێیان به‌دوای ته‌واوبوونی قه‌رارداده‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. ده‌شڵێن: ئه‌م كرێكارانه كه هێشتا سه‌نه‌وات، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵی ٩٨یان پێنه‌دراوه، په‌یمانكاری بڕی ١٤ مانگ له‌حه‌قده‌ست و مهزیاكانیشیانی په‌رداخت نه‌كردووه و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌دراوه و ده‌فته‌رچه بیمه‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی تازه‌كردنه‌وه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.