ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر، جه‌ختیان له‌سه‌ر دابین كردنی خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌لانانی خاوه‌نانی ئێستای شیركه‌ت بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی” هه‌روه‌ك جاران خۆ له ئه‌نجام دانی كاروباری پێوه‌ندیدار به خواسته یاساییه‌كانی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ده‌بوێرێت. ده‌شڵێن: جگه له په‌رداخت نه‌كرانی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان ته‌نیا تا مانگی پووشپه‌ڕ به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت كراوه.