كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وه‌رزی دامه‌زراوه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، له‌ئاست درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی هاتنی وه‌رزی سه‌رما و به‌بیانووی پێویست نه‌بوون و ته‌واوبوونی قه‌رارداده‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: له كۆتایی ساڵی ٩٤ و به‌دوای سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت، كێشه‌وگرفته‌كانیان چه‌ند به‌رابه‌ر بووه به جۆرێك كه له‌م ماوه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی به پێشینه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش به بێ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.