كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “كیان تایر”، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر ده‌گای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنه‌كان ئه‌منییه‌تی كاری و گوزه‌رانی به سه‌دان كرێكاری كارخانه‌ی كیان تایر كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ده‌شڵێن: په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابین كردنی مه‌وادی سه‌ره‌تایی بۆ درێژه‌دان به چالاكییه‌كانی كارخانه، پێش‌گرتن به ده‌ركردنی كرێكاران و په‌رداخت كردنی قه‌رزه‌كانی شیركه‌ت، له زومره‌ی خواسته‌كانیانه.