ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی “ئاجایه‌ر بینا”، كه له پڕۆژه‌كانی بیناسازی له وڵاتی توركه‌مه‌نستاندا چالاكی ده‌كات، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی توركه‌مه‌نستان له شاری “ئانكارا” كۆبوونه‌وه.
به‌ێپی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته بۆ ماوه‌ی ٣ ساڵه حه‌قده‌ستییان پێنه‌دراوه و بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه. شایانی باسه له مانگی مارسی ئه‌مساڵیشدا كرێكارانی شیركه‌تی “ئاجاریه‌ر بینا” له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی توركه‌مه‌نستان ده‌ستییان دابووه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشییان كرایه سه‌ر و بڵاوه‌یان پێكرابوو.