كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كارایان له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی سه‌رما كارفه‌رما به بیانووی پێویست نه‌بوون پێیان له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات. ده‌شڵێن: به‌هۆی وه‌رزی بوونی كاره‌كه‌یان تا مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو هیچ كارێكیان نییه و ده‌بێ بچنه‌وه ماڵه‌كانیان. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له مه‌زراكانی نه‌یشه‌كه‌ر به‌م ڕێژه‌یه پێویستیان به هێزی كار بۆ ئاودێری و گه‌یاندنی ئاو هه‌یه. شایانی باسه، ناڕازییان وێڕای داواكاری بۆ به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شیركه‌ت، خوازیاری په‌رداختی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویانن.