كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانیی شاره‌درایی لۆردێگان له ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان بوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌رپرسانی شاریی ئاگادارن له دۆخی كاریان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان به ئاڕاسته‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی لۆردێگان هه‌ڵنه‌گرتووه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به هه‌موو كێشه‌وگرفته‌كانیان له بواری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی جیدی بۆ پێكهێناون.