كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی “زه‌ڕین پوودر”ی ئه‌رده‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی ڕووخانی دیواری حه‌وزی شیركه‌ت له لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. ده‌شڵێن: سه‌رۆكی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیركه‌ت به‌دوای ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، به‌رپرسایه‌تی په‌رداختی مۆتاڵباتی دواخراو و بێكاربوونی ئه‌م كرێكارانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.