كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داریی جه‌هرۆم له جنووبی ئۆستانی فارس، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێرای ئاماژه به‌وه‌یكه حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گه‌لاوێژ، خه‌رمانان و ڕه‌زبه‌ریان هه‌تا ئێستا پێ نه‌دراوه ده‌شڵێن: ته‌نانه‌ت چه‌ندین مانگه كه حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه: دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.