کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز

تجمع اعتراضی کارگران شرکت آب و فاضلاب اهواز1

كرێكارانی په‌یمانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی گه‌ڵاڕێزان، بۆ دووهه‌مین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئیجرایی نه‌بوونی به‌خشنامه‌ی گۆڕنی بارودۆخی كاریان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ له‌ به‌ش جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌ كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وڵات، كاری ئه‌وانی له‌ زومره‌ی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان قه‌رار داوه‌ و شیركه‌تی ئاوفازڵاوی ئه‌هوازی ڕاسپاردووه‌ كه‌ بارودۆخی كاریان له‌ په‌یمانییه‌وه‌ بۆ قه‌راردادی بگۆڕێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز به‌م ئاڕاسته‌یه‌ هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی هه‌ڵنه‌گرتووه‌.