كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی ٢ هه‌زار واحیدی مه‌سكه‌نی مێهری نه‌وتی ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به ١٠ ساڵ بیلاته‌كلیفیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی یه‌كێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێگاوبانی ئۆستانی خوزستان له‌م پڕۆژه‌یه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌ندامی ئه‌م پڕۆژه‌یه، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ئاست ١٠ ساڵ بیلاته‌كلیفیان سه‌باره‌ت به ڕاده‌ست كردنی ماڵه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ته‌واو كردنی زیاتر له ٧٠٠ واحیدی نیوهكارهی ئه‌م پڕۆژه‌یه بوون.