كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “سازه كه‌ویر”ی زابۆل، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شیركه‌تی “سازه كه‌ویر” خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخرا و جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: زۆرێكیان به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان توانای دابین كردنی هه‌زینه‌كانی بژێوی ژیانیان نییه و ناچارن كاری دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌نجام به‌ده‌ن.