کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی سیستان

تجمع اعتراضی کارگران طرح انتقال آب سیستان و بلوچستان

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی سیستان و به‌لوچستان بۆ ٤٦ هه‌زار هێكتار زه‌وی كه‌شاوه‌رزی ئه‌م ئۆستانه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٦ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌م شیركه‌ته‌ ڕایانگه‌یاندووه‌: به‌هۆی ناله‌بار بوونی بارودۆخی بژێوی ژیانیان و گران بوونی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی پێداویستییه‌كان، ناچاربوون كه‌ هه‌ندێ له‌ كه‌لوپه‌له‌كانی ماڵه‌كانیان بفرۆشن تا بتوانن، گوزه‌رانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای دواخرانی بڕی ٦ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌تا ئێستا جێژنانه‌ و پاداشی كۆتایی ساڵی ٩٨یشیان پێ نه‌دراوه‌.