پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019
![كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی كنتور سازی قه‌زوین 3 photo 2019 07 11 12 15 02](https://ku.komalah.org/wp-content/uploads/photo_2019-07-11_12-15-02-300x172.jpg)
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی پوشپه‌ر، كرێكارانی كنتور سازی قه‌زوین، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان كۆبوونه‌وه.
٥٠ كه‌س له كرێكارانی كنتور سازی قه‌زوین به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌مشاره، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه‌یه ، ٣٠٠ كرێكاری له كۆی ٥٠٠ كرێكار به بیانوی، كه‌م بوونی به‌رهه‌م له سه‌ر كار لابردووه.