كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وێستگه‌ی “پۆمپاژی میرحسێنی” شیركه‌تی زۆلال ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له حه‌ساری شیركه‌ت، وێڕای ئێعتڕاز به دواخرانی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، خوازیاری په‌رداخت كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌ی دواخراویان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون. ناڕازییان له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه: په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا و به سه‌رنج به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی ژیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ژماره‌یه‌كی زۆریان كرێ نشینن و به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، توانای دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانیان نییه.