به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی واحیدی پاكبانی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی خۆی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازی له ئاست نه‌درانی ٥ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و حه‌قی بیمه و باقیی مه‌زایاكانی دیكه‌یان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌م شارستانه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه و ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.