به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاه‌ێژ، كرێكارانی شاره‌داریی برووجێرد له ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته پیشه‌ییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له كرێكارنی شاره‌داریی برووجێرد، به خواستی پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، سه‌ره‌تا له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی و پاشان له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.