كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕۆژمۆزد له شاری ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به‌م ته‌وه‌ره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه هه‌موو ڕۆژێك له مه‌یدانی ڕێگای ئاسن له وێستگه‌ی سه‌وارییه‌كانی مه‌ره‌ند به‌هیوای چوونه‌سه‌ر كار له‌وێ كۆده‌بنه‌وه ده‌ڵێن: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه ئێستادا و له حاڵێكدا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، زۆرێك له ناوه‌نده‌كانی كار ته‌عتیل كراون و كرێكاره‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ پشتیوانی له كرێكارانی بێكار بكات و به‌سته‌ی حیمایه‌تیان پێ بدات.