ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی په‌یمانی ئابفای ئه‌هواز، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خوزستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری په‌رداخت كردنی پاداش و حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون و هه‌روه‌ها خوازیاری نه‌مانی هه‌ڵاواردن له په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان هه‌روه‌ك كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی بوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تیی به‌م ته‌وه‌ره، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خوزستان ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاندبوو كه جیاوازییه‌ك زۆر له نێوان ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌یمانی، ڕه‌سمی و قه‌راردادی هه‌یه.