كرێكارانی كێشت و سه‌نعه‌تی شووشته‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگیان له‌ئاست ده‌ركرانی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی كارفه‌رما به خواسته‌كانیان، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: لێره كۆبوونه‌ته‌وه تا له‌ئاست خۆبواردنی كارفه‌رما له بڕیاری ئیداره‌ی كار بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن. ده‌شڵێن: شیركه‌تی كێشت و سه‌نعه‌تی كاروون، حه‌قی بیمه و خانه‌نشینی نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س له كرێكارانی به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كردووه و هه‌ر بۆیه، سكاڵایان بردووه‌ته ئیداره‌ی كار. له درێژه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه به پێی بڕیاری ئیداره‌ی كار، شیركه‌تی كێشت و سه‌نعه‌تی كاروون ده‌بێ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات، به‌ڵام ئه‌م شیركه‌ته نه ته‌نیا هیچ سه‌رنجێك به‌م بڕیاره نادا، به‌ڵكوو یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌م شیركهتهشی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.
