كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی لۆداب له شارستانی بۆیه‌ئه‌حمه‌د، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان زیاتر له ١٨ كه‌س ده‌بێ به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، جێژنانه و مه‌زایاكانیان بوون. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی كۆرۆنا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌م ویرووسه، هه‌تا ئێستا به بێ هیچ ئیمكاناتێكی بێهداشتی و پێشگیرانه درێژه‌یان به كاره‌كانیان داوه. ڕاشیانگه‌یاندووه: له‌ئه‌گه‌ری په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.