كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن به‌دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی قه‌زوێن ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره كه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به خواستی كرانه‌وه‌ی كارخانه و په‌رداخت كردنی ٢٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، له‌ئاست وه‌ده‌ینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان و به‌رده‌وامی بیلاته‌كلیفی كار و گوزه‌رانیان، ناڕازیین. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ئیمام جومعه‌ی ئه‌مشاره، به‌رپرسانی ئۆستانی به‌ڵێنیان دا كه كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره تا ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه چاره‌سه‌ر بكرێ و ته‌وه‌ری له‌سه‌ر كار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و خاوه‌نی شیركه‌ت تاوتوێ بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م ته‌وه‌ره جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌م كارخانه‌یه‌ش به بیانووی جۆراوجۆر هه‌روا داخراوه.