کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی باخته‌ر بیوشیمی له‌ كرماشان

تجمعات اعتراضی کارگران کارخانه باختر بیوشیمی کرمانشاه 2

سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019

تجمعات اعتراضی کارگران کارخانه باختر بیوشیمی کرمانشاه 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی پوشپه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی باخته‌ر بیوشیمی له‌ شاری كرماشان، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای دیوان عداله‌ت و وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، له‌ ئاست بیلاته‌كلیفی كارییان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ سابقه‌ی ٣٠ ساڵ كار له‌م شاره‌ لانیكه‌م ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی قیمه‌ت گوزاری دارووه‌كان له‌ لایه‌ن سازمانی غه‌زا و داروی ئێران بوونه‌ته‌وه‌. كرێكارانی ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان چه‌ندین له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ جۆرواجۆره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هێچ به‌رپرسێك ئه‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان نه‌كردووه‌.