كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی “كرمی ئه‌بریشه‌می ئێران”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی سوومهعهسهرا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، جێژنانه‌ی پاره‌كه‌یان و هه‌روه‌ها مه‌زایای ساڵی ٩٨ بوون. له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه فه‌رمانداری سوومهعهسهرا له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده بوو و به‌ڵێنی دا كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراهكانیان په‌رداخت بكات. له‌م پێوه‌نده‌دا، كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی “كرمی ئه‌بریشه‌می ئێران” ڕایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ڵێنه‌كانی فه‌رماندار جێبه‌جێ نه‌كرێ، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.