كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تیی شاره‌داریی به‌نده‌ر عه‌باس، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له‌حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ئۆستانی هۆرمۆزگان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌ركامیان بڕی ٧ تا ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه، شاره‌داریی پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه حه‌قه‌سته‌كانیان به هۆی كه‌مبوونی نه‌ختینه و نه‌بوونی ئێعتبار، كه‌م كراوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه‌ی ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا‌و به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی ژیان، شاره‌داریی به جێگه‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ئه‌م لانیكه‌مه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان كه چه‌ند قات له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌یه كه‌م كردووه‌ته‌وه.