ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی وزه‌خانه‌ی به‌رقی ده‌ماوه‌ند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ له حه‌ساری شیركه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هره‌به‌رداری ئه‌م وزه‌خانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده له‌ئاست هه‌وڵی سه‌هامداری سه‌ره‌كی ئه‌م وزه‌خانه‌یه بۆ سه‌پاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی به‌رقی ده‌ماوه‌ند به شیركه‌تی مه‌پنا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كرێكارانی ناڕازیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به سه‌رنج دان به پێشینه‌ی كاری شیركه‌ت، ڕاگوێزرانی ئه‌م ناوه‌نده ده‌بێته هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منییه‌تی شوغڵیان. ڕاشیانگه‌یاندووه: له‌كاتێكه‌وه كه ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌ن بۆنیادی شه‌هیده‌وه سپێردراوه به یه‌كێك له بانكه‌كان، تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر بوون.