ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی ئیداره‌ی ڕێگاوبانی ئۆستانی قه‌زوێن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفیان له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ئیداره‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئیداره‌ی ڕێگاوبانی قه‌زوێن كه هه‌ركامیان چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه، به بیانووی جۆراجۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. ده‌شڵێن: ده‌ركرانی ئه‌م كرێكارانه له‌حاڵێكدایه كه هیچكامیان له بیمه‌ی بێكاری به‌هره‌مه‌ند نیین.