كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاومه‌عده‌نی داماش، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س ده‌بێ، وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه، ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كێشه‌یه‌كی زۆری بۆیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: ١٥ كرێكاری ڕۆژمۆزدی ئه‌م كارخانه‌یه كه یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراون، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه به بیانووی جۆراوجۆ ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه كه بچنه ناو كارخانه‌وه.