ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو به ده‌شتی سیستان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٧ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی شارستانی زابۆل ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ئێستادا نزیكه‌ی ٣ هه‌زار كرێكار له‌ژێر چاودێری په‌یمانكارانی ئه‌م پڕۆژه ده‌وڵه‌تییه كه كارفه‌رماكه‌ی وه‌زاره‌تی جه‌هادی كه‌شاوه‌زییه، كار ده‌كه‌ن و به‌شێك له مۆتاڵباته‌كانیان پێوه‌ندی به ساڵه‌كانی ٩٧ و ٩٨وه هه‌یه كه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: هه‌ندێ له په‌یمانكاره‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، به بێ ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كان په‌رداخت بكه‌ن ڕۆیشتوون و سه‌ره‌ڕای سكاڵای ده‌یان كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته، هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.