ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی ته‌ورێز له حه‌ساری ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ده‌فته‌رچه‌كانیشیان تازه نه‌كراوه‌ته و تووشی كێشه بوون. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی سه‌رۆكی شوڕای شاری ته‌ورێز بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، تا ئێستا هیچكام له‌م به‌ڵێنانه جێبه‌جێ نه‌كراوه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌بووه.