كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی سه‌راوان له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی سێشه‌مم ١٧ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شاره‌داریی سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كه‌شیانی له مانگی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردووه و هێشتا دیار نییه كه حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌ی په‌رداخت ده‌كرێ.