كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا، ڕۆژی سێشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كرێكارانی وه‌رزی هه‌تا ئێستا حقووقی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌رماوه‌زی پاره‌كه‌یان پێنه‌دراوه و كرێكارانی دائێمیش له مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.