ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوون بوونی باروودۆخی پیشه‌یی و نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، پتر له ٢٥٠ كرێكاری شاره‌داری كوت عه‌بدوڵڵا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ژماره‌یه‌كیشیان له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردووه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی پیشه‌یی و جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م ئۆستانه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.