كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو له شیركه‌تی كه‌یسۆن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای سازمانی ئاو له شاری تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه ١٣ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای به‌رپرسان به كێشه‌ی دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان، حه‌قی بیمه‌كانیشان تا ئێستا به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.