كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌ندیمێشك له ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای نزیكه‌ی یه‌كساڵیان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كاربه‌ده‌ستانی شاه‌رداریی به بیانووی كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆ ده‌بوێرن. ده‌شڵێن: دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان پێوه‌ندی به ١٠ ساڵی ڕابردووه‌وه هه‌یه كه بڕه بڕه پێیان دراوه و ئێستا شاره‌داریی سه‌رجه‌م بڕی یه‌كساڵ حه‌قده‌ستیان پێ قه‌رزداره. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.