ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌ندئاوی شه‌فاڕوود له ئۆستانی گیلان له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له ده‌ورووبه‌ری شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی شه‌فاڕوود، ئه‌گه‌رچی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پڕۆژه عۆمرانیهكان له ئاست گیلان و ئێران‌دا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، كرێكارانی دامه‌زراوی ئه‌م پڕۆژه‌یه، به‌هۆی نه‌درانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستییان له كار كێشاوه‌ته‌وه و خوازیاری ڕوون بوونه‌وه باوودۆخی پیشه‌كه‌یانن و ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.