کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕه‌ستن و چنین له‌ هێند

تجمع اعتراضی کارگران نساجی در هند3

تجمع اعتراضی کارگران نساجی در هند3

به‌ سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ڕه‌ستن و چنینی به‌نگلوور له‌ هێند ڕۆژی هه‌ینی ٦ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی له‌دژی داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن كۆمپانی سۆئێدی “ئێچ ئێم” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌گرك كار ده‌كات، به‌ گه‌وره‌ترین كارخانه‌ی چه‌وسێنه‌ری هێزی كاری منداڵان و ژنان له‌ هێند دێته‌ ئه‌ژمار.