کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

اعتصاب صدها کارگر مجتمع نیشکر هفت تپه2

اعتصاب صدها کارگر مجتمع نیشکر هفت تپه2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی جۆزه‌ردان، سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ باسی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٨٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نزیكه‌ی ٨٠٠ كرێكار له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ حه‌ساری شیركه‌ت و وتنه‌وه‌ی درووشمی “كرێكاری حه‌وت ته‌په‌ین، برسین ئێمه‌ برسین”، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كاریان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كرێكارانی ناڕازیی له‌ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ و گوڵانیان بوون و هه‌روه‌ها خوازیاری درێژ كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست ئازادكرانی به‌مه‌رجی “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌ت و تاوانبار له‌ په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی ماڵی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.