ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی نه‌خۆشخانه‌ی نوێی ئاستارا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری و نه‌خۆشخانه‌ی به‌هه‌شتیی شاره‌ستانی ئاستارا ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م كه‌سانه كه له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردۆوه وه‌ك كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی كاتیی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه خه‌ریكی كارن، نیسبه‌ت به باروودۆخی قه‌رارداده‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه ویرووسی كۆرۆنا هه‌ر له ڕۆژانی سه‌ره‌تاوه ئۆستانی گیلان بوو به یه‌كێك له ناوه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی بڵانوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا و هه‌تا ئێستا ئه‌م په‌تایه زه‌ره‌ره‌ر و زیانی قورسی له توێژه لاوازه‌كانی ئه‌م ئۆستانه داوه. شایانی باسه، تۆڕی ته‌ندرووستی و ده‌رمانیی ئاستارا به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ١٣٢ ته‌ختی و ٦ ناوه‌ندی ته‌ندرووستی و ٢٥ خانه‌ی بێهداشت و نزیك به ٥٠٠ هێزی ئینسانیه‌وه خه‌ریكی چالاكیه.