كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی كاروون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی كاروون ڕایانگه‌یاند: زیاتر له ٣ مانگه كه په‌یمانكار به بیانووی جۆراوجۆر، خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌بوێرێت. ده‌شڵێن: شاره‌داریی ڕایگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م حقووقه‌كانی به په‌یمانكار په‌رداخت كردووه، به‌ڵام په‌یمانكار به بیانووی ناكۆكی له‌گه‌ڵ شاره‌داریی له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆ ده‌بوێرێت.