به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی شاره‌درایی مهاباد له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشە جۆراوجۆرەکانی شاره‌داریی مهاباد له‌وانه، كرێكارانی ئاگرکوژێنەوە، خه‌ده‌ماتی و فه‌زای سه‌وز، لە ناڕەزایەتیی بە کەمتەرخەمی بەرپرسان لە ئاست ئەمنیەتی کارییان، وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار و په‌رداخت نه‌كرانی حەقدەستە دواخراوه‌کانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری وڵامدانەوەی به‌رپرسان بە داخوازییەکانیان بوون. ئەوە لە کاتێکدایە کە شاره‌داریی مهاباد تا ئێستاش هیچ وڵامێکی بە داخوازی کرێکاران نەداوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژەیە، شاره‌داریی مهاباد سەرەڕای ئەوەی کە حەقدەستی مانگانەی کرێکارانی نەداوە، حەقدەستی ئیزافەکاری ساڵەکانی ٩٧ و ٩٨یشی په‌رداخت نه‌كردووه.