كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا ڕۆژی سێشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پارچه نووسراوه، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. ده‌شڵێن: له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا به بیانووی جۆراجۆر له‌وانه، كه‌مبوونی بودجه خۆی له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران بواردووه. ئه‌م كرێكارانه هه‌روه‌ها باسیان له په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی كردووه. ده‌شڵێن: كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان درێژه پێ بده‌ن، ئه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریان ده‌كه‌ن.