ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی قه‌تعه‌كاریی پاڵاوگه‌ی ئابادان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلكرانی مافه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ركرانی بێ ده‌لیلی كرێكاران، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندیی پاڵاوگه‌كه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی كار و به‌هره‌مه‌ند بوون له قه‌راردادی دایمی بوون. هه‌روه‌ها كرێكاران ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه نزیك به ١٠٠ كرێكاری فازی ٣ی پاڵاوگه‌ی ئابادان، كرێكاری قه‌تعه‌كارن كه به‌شێوه‌ی كاتی دایانده‌مه‌زرێنن و پاشان ده‌ریان ده‌كه‌ن و هیچ پشتیوانیه‌كیشیان لێناكرێ.