ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی گه‌شه‌پێدان به كه‌رتی گه‌شتیاری ئێران له شارستانی “سه‌رعه‌ین”، به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س ده‌بێ له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: به سه‌رنج دان به كرانه‌وه‌ی هۆتێله‌كان، شوێنه‌كانی تایبه‌ت به ئاوده‌رمانی و زۆربه‌ی كاره‌كانی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به گه‌شتیاری، ده‌بێ به زوورترین كات بیانگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ئه‌منییه‌تی شوغڵیان دابین بكرێت.