كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیتی فاریاب له ئۆستانی كرمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ساڵی ٩٨ و نادیاربوونی بارودۆخی قه‌رارداده‌كانی له ساڵی ٩٩، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه، ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و هه‌روه‌ها خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، جێژنانه‌ی پاره‌كه‌شیان هێشتا پێ نه‌دراوه. ناڕازییان ده‌شڵێن: كارفه‌رما حه‌قی بیمه‌كانیانی به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌راخت نه‌كردووه و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له مه‌زایا و خزمه‌گوزاری ده‌رمانی بیمه‌ی ته‌ئیمنی ئیجتماعی بێبه‌ش كراون.